دوا گۆرانی شار
نازانم ته‌رزی كام خه‌یاڵ به‌باڵای كامه ئازارا بئاڵیَنم
تۆوی كام خه‌ونی ئه‌به‌دی ،
له‌كامه كیَڵگه‌ی برینا برِویَنمه‌وه ؟
كام پۆله په‌پوله بدویَنم ، ئه‌وانه‌ی كه دۆنای رۆحن و
به‌سه‌ر به‌ژنی مه‌زاری زاری برین و
سوتانه‌وه هه‌ڵبیشتون
یا په‌روانه‌ى ده‌روازه‌ى ئه‌و روانینانه‌ى داخران و نه‌كرانه‌وه ؟
له چ میحرابیبَكه‌وه ده‌ستی نزا بۆ سوكنایی ئه‌م ئازارانه هه‌ڵبرِم
له میحرانی مزگه‌وته‌وه ،
یا له‌جه‌سته‌ى سیازوخاڵی دایكمه‌وه
كه‌له‌تاو ئه‌و ئازاره‌دا چه‌مایه‌وه ...!!!!
یه‌كه‌م ره‌وه هۆردوی لم لیَره‌وه تیَپه‌رِی و
یه‌كه‌م برینی له جه‌سته‌ت نا ...
ئه‌وه نییه .. بۆنی جوانیه‌كانت نه‌مان ،
سه‌داو نیَڵه‌ى ئاور نه‌ما ....
ئه‌میَستاكه‌ش بۆنی سیر‌و
خویَنی تیر‌و
بریسكه‌ی شیر‌و
بۆنی ئایدیای په‌ككه‌وته‌و پیر
كاسی كردووی ...!
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت له‌ته‌ك پیَكه‌نیندا ده‌گری و
به‌گریانیش په‌ترۆی چی زه‌خمی كۆنه‌ته
ده‌كولیَته‌وه ...
له‌وه‌ته‌ى هه‌یت ..
چاوانت به‌رایی ناده‌ن
له ( ئه‌شكه‌وه‌ڵ) ی خه‌یاڵتا
سه‌یری ته‌موره‌ی شكاو‌و گویَ له‌ناڵه‌ى تاره‌كانی
جه‌مخانه‌كه‌ی هاوار بگریت...
ئه‌حمه‌د موختاری جاف ده‌ڵیَت :
رۆژی ده‌یان پۆله كچ و كورِی شارم
به باڵای ئه‌و هاوسیَ شه‌رِانگیَزه‌ی منا
ده‌سته‌و دامه‌ن .. دامه‌ن گیرن
من به‌گزاده‌ی جافانی شار
ئه‌میَستاكه..
ئه‌وان می‌رن .. خاوه‌ن تیرن
خودان بیری چون زنجیرن
كه‌چی من لانكه‌ی برینم ژه‌نگاویه ...!!
هه‌موو ساڵیَك سویَی ئازاریَ ده‌متاسیَنیَت
ئازاری سه‌فه‌ری ژنیَكى سه‌رهه‌ڵگرتوی ئه‌نفال
له‌سه‌فه‌ریَكی بیَكۆتایی بیاباندا
پیَده‌چیَت ئه‌وه دایكم بیَت) و)
له‌و سه‌فه‌رى فه‌توایه‌دا
بوبیَته كه‌نیزه‌كی عاگوڵ
ئاله‌و سارایه‌ی عه‌رعه‌ر ا
یان له‌دڵی
شیَداری لمى ئه‌ویَدا توابیَته‌وه....
له‌و رۆژه‌وه‌ى ره‌وه هۆردوی بیابان هات و
لیَره هه‌واری خۆی هه‌ڵدا
نالی دار عه‌ساكه‌ى ون كرد
كه‌سیَ سۆراغی نازانیَ
ده‌بیَت ئیَستا نه‌بوبیَته داری ده‌ستی
شوانكاره‌یه‌كی به‌ده‌وی و وشتروانیَك؟
سڵاو ...
شیَته گۆرانییه‌كانی مه‌ستی و
هه‌ناسه سارده‌كانی عه‌شق .. سڵاو
گوڵه هه‌ناره ره‌ش داگه‌رِاوه‌كانی گوڵان و
سنه‌وبه‌ره خه‌مباره‌كانی باخی میر ...سڵاو
چه‌ندین ساڵه حه‌بیبه سۆمای چاوانی ون كردوه‌و
شه‌وانه دىَ و سه‌رگۆرِه‌كه‌ی حه‌مدونی بۆ ده‌گه‌رِیَت...
له‌وه‌ته‌ى بیرم دیَت ،
چى گریانه له پیَكه‌نینی تۆ ده‌چن،
هه‌رچی لیمۆی خه‌واڵوه ،
ره‌نگیان ره‌نگی تۆی گرتوه و
كه‌سیَ ژیریان ناكاته‌وه ...
ئه‌ی غه‌ریبی به‌جیَماوی گۆرانیه‌كان ،
هه‌ناسه‌ى ساردی باخی میر ،
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
10/3/2006