بۆ 16/3 هه‌موو ساڵیَك كه له‌نیَوان من وشاردا مانایه‌كی تر هه‌یه بۆ ژیان ئه‌ویش مردنه ، مردنیَك جیاواز له مردنه‌كانی تر ،له‌وانه‌یه خه‌ویش بیَت و ئیَمه گه‌وجانه ته‌فسیری بكه‌ین ،مرۆڤ چۆن ده‌بیَت بمریَت له‌كاتیَكدا له‌ماناكانی ژیان نه‌گه‌شتبیَت............
ادامه مطلب
په‌یام بۆ نیشتمان
گله‌یی له شۆڕش
ده‌زانم ڕۆژ نابێته‌وه
هه‌ر به‌م شه‌وه ده‌بێت بڕۆم
ده‌زانم ئینجانه‌کانی هاوڕێم دڵگیر ده‌بن
دره‌خته‌کانی حه‌وشه‌که‌م
ده‌ما و ده‌می تینوێتیان یادم ده‌که‌ن
ئه‌و کورسییه‌ی له‌سه‌ری داده‌نیشم ،
شه‌قامه‌کان ،
کۆڵانه‌که‌مان ،
هاوڕێکانم یادم ده‌که‌ن
نیشتمان نه‌بێت .....
شۆڕش نه‌بێت .......
شه‌هیده‌کانیش خه‌ریکه بڕۆن
چوون له نیشتمان بێزارن و
عاجزن له شۆڕش ...
ئه‌وان ئێستا
ته‌نیا هاوڕێی ته‌نهایین و
جار نا جارێ له لێواری مه‌راقێکدا
له هه‌ناسه‌ی ساردی خه‌مێکدا
گڕ له داستانێ به‌رده‌ده‌ن .
دره‌نگ شه‌وێ
ده‌چنه‌وه دڵی سه‌نگه‌ر
دڵۆپ دڵۆپ خوینی ڕژاو
دانه دانه زه‌نگیانه‌ی پساوی ته‌مه‌ن
له ژێر پێی شۆڕشا ده‌چننه‌وه ....
شه‌هیده‌کان کرێچی نیشتمانن ،
ڕۆژی بیانویه‌کیان پێده‌گرێت ....
هه‌نووکه شه‌هیده‌کان و نیشتمان
ئێمه و شۆڕشی ئه‌وسا
له خه‌ویشدا یه‌کتر نابینین ،
که به خیابانێکدا ده‌ڕۆین
سڵاوێک له یه‌کتر ناکه‌ین ،
له پاساژێکدا که یه‌کتر ده‌بینین
ڕوو له یه‌کتر وه‌رده‌گێڕین ....
* * *
خودایه ...
نیشتمان زه‌نگین بووه نامانناسێت
شۆڕش هێنده له خۆ باییه ،
ئێمه و
بڕنه‌و و
ئێستره‌کانی شاخیشی
ئیهمال کردووه ....
دیواره‌کانی ماڵی شۆڕش هێنده که‌ڵه‌گه‌تن
نه باڵای شه‌هید و
نه به‌ژنی پێشمه‌رگه نایانگاتێ ....
ئیلاهی ....
شۆڕش به‌و مانا به‌رزه‌وه
به‌و ڕۆح سووکییه‌ی جارانه‌وه،
له خۆی ناگرێ ،
سه‌رێک بکێشێته گه‌رمیان
به‌و گشت هه‌سته‌ی ئه‌وسایه‌وه
ئێستا کاتی ئه‌وه‌ی نییه
عه‌رزه و حاڵی ئاواییه‌ک
دیراسه کات
هه‌ر به یادی جه‌وله‌وه
سه‌رێک له هه‌ڵه‌بجه نادات.....
به‌و گشت حه‌ماسه‌ی خۆیه‌وه
دڵی ئه‌نفالچییه‌ک ناڕه‌نجێنێ ....
* *
بیکه‌ره خاتری گه‌وره‌یی خۆت خودا
هه‌موو شتێک به شۆڕش ڕه‌وا ببینه ،
بیرچوونه‌وه و
بێوه‌فایی و
غروور نه‌بێت ...
کامه‌رانی ببه‌خشه‌ره نیشتمان
هێزێکی وام پێببه‌خشه
هه‌موو شتێ له بیر بکه‌م
بێمروه‌تی نیشتمان و
بێوه‌فایی شۆڕش نه‌بێت !!!
ته‌نها جارێک
بیری چاکمان پێببه‌خشه ،
هه‌تا ڕۆژێک زووتر بڕۆین
کرداری چاکمان فێر بکه
به‌ر له‌وه‌ی خیانه‌ت بکه‌ین ،
لێره بڕۆین
به‌س گوفتاری چاکمان هه‌بێت ،
گه‌ر تۆ کردت شۆڕشمان دی
کاتی هه‌بوو گوێ ڕادێڕێت
پێی بڵێێن :
ئه‌ی بێوه‌فا ئه‌م کاته‌ت باش
ئێسته کاممان موعته‌به‌رین ،
ئێمه‌ی پشت و په‌نای ئه‌وسات
یان خائین و کۆنه جاش ؟؟؟؟؟
هاوڕێ چیبکه‌م
ئه‌م نیشتمانه نایه‌وێت خۆشمان بوێت
ئه‌م شۆڕشه نه‌یگه‌ره‌که فیداکار بین !!
له نیشتمانا غه‌ریبین
له سایه‌ی شۆڕشدا بێنه‌واین .....
که ڕۆیشتین
هه‌موو شتێک یادمان ده‌کات
ئێوه نه‌بن
خۆشه‌ویسته بێوه‌فاکانم
ئه‌ی نیشتمان .....
ئه‌ی شۆڕش .....
ئةطةر جيهانطةرايي بؤ زؤر دةولَةت و ئيمثراتؤرييةت مايةي ترس و لةناوضوون بيَت ئةوا بؤ نةتةوة بن دةست و بيَ ئالآكان بةكةمالَي دلَ سوودةكاني لة زيانةكاني زؤرترة، ضونكة ئةطةر جيهانطةرايي دنيا بكاتة طونديَكي بضوك و سنوورةكان راثيَضيَ ئةوا ئيَمة بةبيَ يةك و دوو دةبينة بةشيَك لةو جيهانة بضوك كراوةية و دةبينة يةكيَك لة مالَباتةكاني ئةو جيهانة.
لةو برِوايةدام ئةطةر كاتيَك بة ئاطر و ئاسن سةركوت دةكراين ئةطةرخاوةن و بةكارهيَنةري هةر كام لةو تةكنةلؤذيايانة بوويناية ئةوا دلَنيام دؤزةكةمان لة ثيَشتر و سةنط و قةبارةي كارةساتةكانيش كةمتر دةبوو لةسةرمان. ئةوةي مايةي نيطةرانيية ئةمرِؤ بةشيَوةيةكي بةرفراوان ئةو تةكنةلؤذيايانة بةكار دةبريَن، بةلآم كةمترين سوود وزؤرترين زيانيان هةية. نةك تةنيا لاي ئيَمةي كورد بطرة زؤربةي طةلاني رؤذهةلآتي ناوين نازانن يان نايانةويَت سوود لةو زانستة مرؤظايةتيية بة دروستي وةرطرن.
ليَرةدا ئةوةي زؤر بةلاي منةوة طرنطة قسةي لةسةر بكةم ئةوةية كة ئافرةتان لةم بوارةدا وةك زؤربةي بوارةكاني تري ذيان رووبةرِووي ضةوساندنةوة و ريَطا تةسك بوونةوة دةبنةوة. ئةطةر تةنيا جاريَك بةناوي ئافرةتيَكةوة بضؤرة يةكيَك لة ذوورةكاني (ضاتخانة!!) ئةوسا دةزانين نيَرينةي ئةم ولآتة بةوانةي دةرةوة و ناوةوة ضةند بليمةتن لة فيشالَ و قسةي سةير و سةمةرة، كاتيَك بةناوي ئافرةتيَكةوة بضؤرة (ضاتخانة) يةك وةك مةرِيَك بكةويَتة ناو طةلة طورطيَكةوة لة هةموو لايةكةوة ثةلامار دةدريَت.
ئةطةرجاران عةرةبةكان بازارِي (عوكاز) يان هةبوو بؤ شيعر خويَندنةوة ئةوا ئةمرِؤ ذووري ضاتخانةكان بوونةتة (عوكاز) ي دةيةها قسةي بيَمانا و جنيَوي قيَزةون و بيَزةوةر.
يةكيَكي تر لةو دياردانةي مرؤظ بةشةرمةوة باسي دةكات ئةو كؤمةلَة ياساولَ و هةوالَدةزةن كة بةنيَو طؤظار و رؤذنامة و مالَثةرِةكاني ئينتةرنيَتدا دةطةرِيَن بؤ دؤزينةوةي E-mailي ئافرةتان و بة ليَشاو نامةي بيَسةروبةرة رةوانة (Inbox) ي بةستةزمان دةكةن، كاتيَك كليلكي لةسةر دةكةيت هالآو و بؤ كروزي ئةو ثياوة ضةثيَنراوانة هةراسانت دةكةن.
ثاش تيَبينيكردني ئةم دياردةية برِيارمدا ئيمةيليَك بةناوي ميَينةيةكةوة دروست بكةم و بةئةنقةست ضةند جاريَك خزاندمة ذوورةكاني ضاتةوة، ئيدي مةطةر هةر خؤم بزانم ضةند نامةي جةرط ثرِ لة ذان و سووتاويم بؤ هات، يةكيَك نووسيبووي (ئةطةر دةتةويَ نةمرم وةلآمم بدةرةوة) يةكيَكي تر نووسيبووي (ئاي خواية ض ضارةنووسيَك بوو كة تؤ‌م ناسي ئاي سووتان‌و دةردي ئةوين ضي ليَكردوم ئةطةر جاريَك دةمبيني بةزةيت بة حالَمدا ديَتةوة) .
يةكيَكي دي وةك هةنطويني لة كلؤري داردا دؤزيبيَتةوة نووسيبووي (هةنكة دةزانم تؤ ض كيذيَكي جوان و بالآ بةرزي، هةست دةكةم زولفةكانت هيَندةي بالآت دريَذن و ضاوانت وةكي طةراي ثرِتةقالَ كةسكن) .
لة وةلآمدا بؤم نووسي ئةي كورِة جادووطةرةكة هةموو دةستةواذةكانت ثيَضةوانة كةرةوة (من كورِيَكم بةلآم بالآ بةرز نيم، قذم كورتة و ضاوةكانم هةنطوينين) بؤية جاريَكي تر ناو مةكةرة ثيَوةري هيض شتيَك.
باشة كاتيَك ذنيَك يان كضيَك نووسينيَكي خؤي بلآودةكاتةوة و ئيمةيلةكةي دةنووسيَت بؤ ئةوةي باري سةرنجي خويَنةران وةرطريَت لةبارةي نووسينةكةيةوة ئةوا بة ليَشاو E-mail ي كورِة ضةثيَنراوةكاني ولآت و ثياوة تيَر نةبووةكاني ئةوروثا و دةرةوة خؤيان بة inbox دا دةكةن و دةرؤزةي سؤزي درؤينة دةكةن. دةكرا ئةو تؤرِة طةورةية بؤ ئالَوطؤرِي زانياري بةكار بهيَنريَت نةك بؤ مةبةستي ثوض و بيَمانا. . . بةلآم. . .
ئامينة كاكة باوة يةدةطي يةكةمي ثارلةماني سويد لةسةر ليستي ثارتي ضةث: ئةمرؤ لة كوردستان لةنيَوان سةردةستةو بندةستةدا بؤشاييةكي طةورة هةية
ادامه مطلب
هۆزان مه‌حمود- نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات: حکومه‌ت کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێشکه‌وتن یان ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه له دواکه‌وتویدا
هۆزان له باشوری کوردوستان له دایک بوه و ته‌مه‌نی 34 ساله و‌ئێستا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ژی و خوێندکاره له به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژنه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
-که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه له جیهاندا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان،کرێکاری، و داکۆکیکار له سێکیولاریزم (عه‌لمانیه‌ت) وه که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
- له چه‌ندین کۆر و کۆنفڕانسی جیهانی له زۆرێک له وڵاتانی دونیا بانگهێشت کراوه بۆ (ئه‌مریکا، به‌لجیک، فه‌ره‌نسا، سویسرا، هۆڵه‌ندا، ئیتالیا، پورتوگال، که‌نه‌دا، یابان، مالیزیا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیرله‌ندا، سکۆتله‌ند و چه‌ندین شاری به‌ریتانیا).
-تا ێستا چه‌ندین وتار و باس و چاوپێکه‌وتنی بڵاو کراوه‌ته‌وه له زۆرێک له رۆژنامه‌کانی جیهانی و به‌ریتانی وه‌کو "گاردیان و ،یندیپێنپدێنت " هه‌روه‌ها هۆزان بلۆگی خۆی هه‌یه له سایتی جه‌ریده‌ی گاردیانی به‌ریتانی.
-هۆزان وتار چاوپه‌که‌وتنه‌کانی به چه‌ندین زمانی جیهانی ته‌رجومه کراون . وه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له میدیاکانی به‌ریتانی و جیهانی دا چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت له سه‌ر وه‌زعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و کوردوستان به گشتی وه مه‌سه‌له‌ی ژنان به تایبه‌تی.
- سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین که‌مپینی جیهانی کردوه له دژی توند‌و تیژی له دژی ژنان له کوردوستان و عێراق وه ده‌یان کۆڕ‌و کۆنفڕآسی ڕێکخستوه له له‌نده‌ن بۆ ناساندنی دۆزی ژنانی کوردستان و عێراق وه هێنانی هاوپشتی نێونه ته‌وه‌یی بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان.
- له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا هۆزان ڕ‌ێکخه‌ری هه‌ردوو که‌مپینی جیهانی بۆ به عه‌لمانی کردنی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردوستان و که‌مپینی دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌باران کردنی ژنان له کوردوستان کردوه که له سه‌رتاسه‌ری دنیادا کاره‌کانی ئه‌م که‌مپینانه ده‌نگی داوه‌ته‌وه .
بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی دوای شه‌ڕو خۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ قۆناغی بنیاتنانه‌وه و ئه‌رکی تاک و حکومه‌ت له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌رێز هۆزان مه‌حمود مان دواند و به‌رێزیان به‌م جۆره وه‌ڵامی داینه‌وه
سروشتی کۆمه‌ڵگه‌کانی دوای شه‌ڕ چۆنه‌و کاریگه‌ری بۆ ماوه‌کانی جه‌نگ زیاتر له کام چین و توێژ ده‌رده‌که‌وێت؟
هۆزان مه‌حمود:
من سه‌ره‌تا پێم خۆشه زۆر سوپاس له ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌م بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆم که بیروڕای خۆم بخه‌مه ڕو بۆ خوێنه‌رانی ئازیزی گۆڤاره‌که‌تان. وه ئیجازه‌م بده که بڵێم ئه‌م پرسیاره زۆر ئه‌بستراکته، چونکه هه‌ر جه‌نگێک که ڕوو ئه‌دات له شوێنێک هۆکانی، وه شێوه‌ی جه‌نگه‌که و ئه‌نجامه‌کانیشی جیاوازی هه‌یه له‌شوێنێکی تر بۆیه‌ش سه‌خته له یه‌ک سیمای تایبه‌تی جه‌نگ بدوێم .
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی له دوای زۆربه‌ی جه‌نگه‌کان خه‌ڵک ئه‌و پرسه‌ی لآ دروست ده‌بێت که بۆچی جه‌نگ ڕووده‌ات؟ و کێ به‌پرسه؟ له دوای جه‌نگیش یان ئه‌وه‌ی که راپه‌رین، جه‌نگی ناوخۆ، شۆرش ده‌کریت یان کۆمه‌لێک ره‌فۆرم ئه‌نجام ئه‌درێت وه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چ جۆره حکومه‌تێک دێته سه‌رکار.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دوای جه‌نگ دوچاری وێرانکاری، فه‌قروفه‌لاکه‌ت، ڕوخانی بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی و، ئابوری و، خزمه‌تگوزاریه‌کان ده‌بن. جه‌نگ کۆمه‌لێک ئه‌سه‌رو برینداری جه‌سته‌یی و ڕۆحی به‌سه‌ر هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه به‌جی ده‌هێڵێ و چه‌ندین ساڵی ده‌وێت تا کۆمه‌ڵگا بچێته‌وه سه‌ر ڕۆتینی خۆی وجارێکی تر پێناسه‌ی به‌هاکان و نۆرمه‌کانی خۆی بکاته‌وه.
به بۆچونی من له زۆربه‌ی جه‌نگه‌کاندا شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا تێک ده‌چێت و هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت هه‌ڵبه‌ت کاریگه‌ریه‌کانی له سه‌ر چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش زیاتره له باره‌ی بژێوی یه‌وه
به هۆی بێکاریی زۆره ملێ وه که‌ده‌رهاویشته‌ی هه‌موو جه‌نگێکه.
به‌ڵام له هه‌موکه‌س زیاتر ژن و منداڵ دوچاری گرفتی زۆر گه‌وره ده‌بن و ئه‌که‌ونه به‌ر هێرشی بێڕه‌حمانه‌ی زۆرێک له پارت و، گروپ، و باندی چه‌کداره‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌ر ئێستا ئێمه له عێراقدا شاهیدی هه‌ین ،ئه‌بینین که ژنان زۆر زه‌ره‌رمه‌ندن له کوشتار، سه‌ربڕین، فرۆشتن، ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر، وه بی که‌رامه‌تی پێ کردن سه‌پێنراوه به سه‌ریاندا.
جه‌نگ توندوتیژیه، کوشتاره، سه‌رکوته، تێکدانی ئاسایشی کۆمه‌ڵگایه، دروست کردنی بێ‌کاری به‌رفراوانه، و نه‌مانی هه‌رجۆره ڕۆتینێکی ژیانه .جه‌نگ له زۆربه‌ی کاته‌کاندا سیمایه‌کی پیاوانه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش پیاو زۆرتر ده‌کوژرێن و ژنانێکی زۆر ته‌نها ده‌که‌ونه‌وه. هه‌رکام له‌و دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد کێشه و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه. واته به شێوه‌یه‌کی گشتی سروشتی کۆمه‌ڵگا له‌به‌ریه‌ک ترازانه له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه.
- کۆمه‌ڵگه له دوای شه‌ڕه‌وه چۆن ده‌توانێت خۆی بگوازێته‌وه بۆ قۆناغی بنیاتنانه‌وه؟
هۆزان مه‌حمود: قۆناغی بنیاتنانه‌وه زۆر پرۆسه‌یه‌کی گرنگ و چاره‌نوس سازه بۆ کۆمه‌ڵگای دوای جه‌نگ و بۆ بنیاتنانی بناغه‌یه‌کی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌کانی دواتریش وه بۆ دروست بونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست به شێوه‌یه‌کی گشتی.
میلله‌تێک که شۆک ئه‌بێت له ئه‌نجامی جه‌نگدا پێویسته ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که زه‌ره‌ر و زیانی جه‌سته‌یی وه یان ڕه‌وانیان پێ گه‌یشتوه به هه‌مو شێوه‌یه‌ک چاودێری یان لێبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له کاریگه‌ریه جه‌رگ بڕه‌کانی شه‌ڕ نه‌جاتیان بێت. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه کوردستان وه‌ک نمونه‌یه‌ک ئه‌م لایه‌نانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کان به هیچ جۆرێک بایه‌خی پێ نادرێت.
به بڕوای من لایه‌نی بژێوی، کار، شوێنی ژیان، خوێندن، چاودێری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به گشتی کاری ده‌ست به جێ ی ئه‌و حکومه‌ته‌یه که ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده ست.
له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌دا خه‌ڵک به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته ڕاو بۆچونیان وه‌ربگیرێت . وه هه‌موو جۆره پرۆسه‌یه‌کی بنیاتنانه‌وه‌ی مۆدێرن که پێداویستی ده‌ست به‌جێ ی مرۆڤه‌کان له به‌رچاو بگرێت ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی کار بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران.
هه‌لومه‌رجی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به گشتی وه بنیات نانه‌وه‌ی دروستی کۆمه ڵگاو دام و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایاک به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چ جۆره حکۆمه‌تێک دێته سه‌رکار.
سروشتی واته (ناوه‌رۆکی سیاسی) حکومه‌ت زۆر کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێشکه‌وتن یان ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه له دواکه‌وتویدا وه ڕێگرتن له بنیات نانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا.
- ڕۆڵی حکومه‌ت له‌م کاته‌دا ده‌بێت چی بێت له‌و گواستنه‌وه‌یه‌دا؟
هۆزان مه‌حمود: بنیات نانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو نۆرماڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌نگاو هه‌لگرتنی ده‌ستبه‌جێ ی ده‌وڵه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش، ڕیفاه ،یاسا، مه‌ده‌نیه‌ت، خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی که له ئه‌نجامی جه‌نگه‌وه دروست بوه. حکومه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له بنیاتنانه‌وه‌دا.
یه‌ک موشکیله‌ی گه‌وره که ڕێگره له‌به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌دا ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت خه‌رجێک که له شه‌ڕدا کراوه له هاوڵاتیانی ده‌سێنێته‌وه به شێوازی جیاواز. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانێک که دێنه ده‌سه‌ڵات و ڕفاندنی ده‌رامه‌تی کۆمه‌ڵگا بۆ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی خۆیان وچینه‌که‌یان که نوینه‌رایه‌تی ده‌که‌ن ده‌بێته هۆی پشت گوێ خستنی بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و بێبه‌ش کردنی ئه‌کسه‌ریه‌تی خه‌ڵک له‌و داهاته.
خستنه‌گه‌ڕی داهاتی کۆمه‌ڵگا له پێناو دابین کردنی بژێوی، کار، شوێنی ژیان وه هێنانه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک له فه‌قرو فه‌لاکه‌تێک که به هۆی جه‌نگه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه کارێکه که ده‌وڵه‌ت پێویست ده‌کات ڕه‌چاوی بکات. وه دابین کردنی پاراستنی ده‌ست به‌جێ بۆ هه‌موو هاوڵاتیان به تایبه‌ت ژنان له توندوو تیژی یه.
ئه‌ی ڕۆڵی تاک و ڕۆڵی ڕێکخراوه نا ده‌وڵه‌تیه‌کان چۆن ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا؟
هۆزان مه‌حمود: به ڕای من ڕۆڵی تاک و ڕێکخراوه‌کان به هه‌موو شکڵ و شێوازه‌کانیانه‌وه په‌یوه‌سته به ڕۆلی ده‌وڵه‌ته‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان یاسا نه‌چه‌سپێنن که مه‌ده‌نی بێت و خودی دام و ده‌زگاکانیان مه‌ده‌نی نه‌که‌ن و کۆمه‌ڵێک موئه‌سه‌سات دانه‌مه‌زرێنن که لا‌یه‌نه‌کانی بنایاتنانه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵکی، کار، بیمه‌ی بێ‌کاری، و خوێندن، وچاودێری ته‌ندروستی خۆڕایی و زۆرێک له خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر که کۆمه‌ڵگا له بێ شیرازه‌یی بهێنێته ده‌ر ئه‌وا تاک و چه‌ندین تاکی باشیش ناتوانێت رۆڵی به‌رچاوی ببێت له بنیاتنانه‌وه‌دا.
ئه‌کرێت ئێمه تاکی زۆر خۆش نیه‌ت و ڕێکخراوی زۆر به‌ده‌ربه‌ستمان هه‌بێت، به‌ڵام که ده‌وڵه‌تێک نه‌بێت یه‌کسانی بێ قه‌یدو شه‌رتی ئینسانه‌کان و، مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه کو یه‌ک له‌به‌رچاو بگرێت ئه‌وا کار و ده‌ورو نه‌خشی تاکه‌کان زۆر به‌رته‌سک ئه‌کرێته‌وه.
به ڕای من دروست بونی ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی وه یان کۆمه‌ڵگه ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌کانی ژنان نه‌تیجه‌ی که‌م و کوڕی ده‌وڵه‌ته له سیستمێکی سه‌رمایه‌داریدا که هه‌موو هه‌وڵی ئه‌و سیستمه زۆرتر پاراستنی سود و به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌که‌ی خۆیه‌تی تا ئه‌وه‌ی ژیانی ئینسانه‌کان به گشتی باش بکه‌ن. هه‌روه‌کو مارکس ئه‌ڵێت که ده‌وڵه‌ت "کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنه" بۆ چینی سه‌رمایه‌دار. واته ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی ئابوری و سیاسی و زۆر لایه‌نی تره بۆ چینه‌که‌ی خۆی.
وه زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاوه‌وه ده‌سه‌ڵات و ده‌ور و نه‌خشیان لێ زه‌وت ده‌کرێت. به مانایه‌کی تر ئینسانه‌کان بێ ئیراده ده‌کرێن.
ئێستا ئه‌بینین زۆر باس له به‌شدارکردنی ژنان ده‌کرێت له پرۆسه‌ی سیاسی دا و به‌تایبه‌ت له وڵاتانی دوای جه‌نگدا. به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شدار کردنی ژنان له پرۆسه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگادا له‌لای ئێمه سیمبۆلیکه تا ئه‌وه‌ی پراکتیک بێت. ئه‌و به‌شداری پێکردنه‌ی که لای ئێمه بۆ ژنانی له به‌رچاو ده‌گرن زۆرتر له ته‌حقیری ژن ئه‌چێت تا ئه‌وه‌ی که ڕاو بۆچونیان وه‌ربگرن.
به ڕای من ده‌خاله‌ت دانی ژنان له بنیات نانی کۆمه‌ڵگادا به‌وه نیه که "چه‌ند ژن" له پۆستی باڵادا بن،ئه‌مه تێڕوانینێکه که لیبڕال فێمینیسته کان هه‌یانه بۆده‌ورو نه‌خشی ژن.
له لای من به‌شداری پێکردنی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت و بڕیار ده‌رکردندا ده‌سته‌به‌ر ئه‌کرێت کاتێک که ژن وه‌کو به‌شه‌رێکی یه‌کسان له هه‌موو بواره‌کاندا به بێ هیچ جۆره جیاوازی و هه‌ڵاواردنێک سه‌یری بکرێت.
ئازاد کردنی ژنان له چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی،و سیاسی وه به ڕه‌سمی ناسینی مافی ژن وه‌کو تاک له کۆمه‌ڵگادا وه وه‌کو مرۆڤێکی یه‌کسان به پیاو ته‌نها ڕێگای به‌ره‌وپێش چون و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه .
رۆڵی سیاسی ژن له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرتر بۆته "ژماره" که ده‌سه‌ڵات داران وه‌کو ژماره‌یه‌ک ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن که" ئێمه ئه‌وه‌نده ژنمان هه‌یه له په‌ڕله‌مان یان وه‌زاره‌ت، وه یان هه‌ندێک پۆستی باڵا".
به بۆچونی من ئازادی و، یه‌کسانی وه کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی ئه‌کرێت بهێنرێته دی به هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی ئینسانه‌کان بۆ ئاینده‌یه‌ک وه دنیایه‌کی باشتر بۆ هه‌موان.!
|
به‌یاننامه‌ی چالاكگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد
له كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و به‌ناوی ئیسلام ودادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداری خه‌ڵكن و له‌ئه‌ملاوئه‌ولا سمیناری به‌رگری له مافی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و میوانانی بیانی بانگهێشت ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئێمه له بارودۆخێكدا ده‌ژین كه رۆژبه‌رۆژ مافی تاك و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان سنووردارتر ده‌بێت. ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆ و گوشارانه داهاتوویه‌كی خراپی بۆ خه‌ڵكی ئێمه به‌دواوه‌یه.
كه‌واته ئێمه ژنانی كوردستانیش ده‌نگی خۆمان هه‌ڵده‌بڕین كه دوای یه‌كسانی و رێزگرتن له مافی مرۆڤدا خوازیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ین.
1. دابینكردنی ماف ودادپه‌روه‌ری بۆ ژنان، ئامانجی هاوبه‌شی چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنانه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژنانی تورك و كورد و فارس و عه‌ره‌ب و ....هتد، خواسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی چالاكی جیهان گرێداوه بۆ به‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و هاووڵاتی بوونی خۆیان به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن و زۆرترین هه‌وڵیان بۆ ئه‌م ئامانجه داوه. كه‌چی له‌م مانگانه‌ی دواییدا شایه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ژنان و كچانی كورد له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان بووین، به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌دوای چاره‌سه‌ر كردنی یه‌كسانی ژنان و پیاوانه‌وه‌ن و هه‌رووها خوازیاریی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیشیان هه‌یه.
2. ئێمه ژنانی كورد ئه‌مجۆره سه‌ركوت كردنه كه دوور له چاودێری یاساناسان و رای گشتی به تۆمه‌تی ساخته‌ی جیاخوازی و تیرۆریزم به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی كه‌مترین ماف و به بێ ره‌حمانه‌ترین جۆر هه‌ڵسه‌وكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌توندی شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به سته‌مێكی زیاتر له مافی ئه‌م چالاكگه‌رانه ده‌زانین.
3. بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌وی جه‌خت له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن واژوو بۆ گۆڕینی یاسا هه‌ڵاوردكاره‌كانی دژ به ژنان ده‌كاته‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكنجه و ئازاری چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستان ده‌رده‌برِن كه زۆربه‌یان له ره‌وشێكی زۆر ناله‌باردا ده‌ژین.
4. كه‌واته ئێمه ژنانی كورد و گه‌لی كورد له سه‌رتاسه‌ری جیهان خوازیاری ئازادی هه‌رچی خێراتری هه‌ردوو خاتوون (هانا عه‌بدی) و (رووناك سه‌فازاده)ین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش له هه‌موو چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و رێكخراوه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به واژووی ئه‌م بانگهێشته له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌ك ده‌نگ بن و یارمه‌تی ژنانی كورد بده‌ن. هه‌روه‌ها داوا له ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی ئاسایشی ئێرانی ده‌كه‌ین كه شێوازێكی ئاشتی خوازانه و دادپه‌روه‌رانه بگرنه‌به‌ر.
چالاكگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد
بۆ پشتیوانی له‌م داوایه ده‌توانن به‌ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ئیمه‌یله پشتیوانی و هاوسۆزی خۆتان ده‌ربڕن
jinekurd@yahoo.com
خه‌ونه‌کانی ئه‌یوب
له‌مسه‌ر ته‌نیایی رۆحمه‌وه ماڵه‌باجێنه‌یه‌ک روخا
(ئه‌وه ته‌مه‌نی ئه‌یوب بوو)
ئه‌و رۆژه هه‌تا ئێواره شار بۆنی بۆسۆی لێده‌هات
( یوسفه ئه‌یوب داخ ده‌کات)
ئێواره‌که‌ی...له‌به‌ر کتێبخانه‌که‌ما
نیگام چویه سه‌ر کتێبی
(خوسره‌و وشیرین)ی خانای قوبادی
نازانم بۆ..حه‌زم نه‌کرد بیخوێنمه‌وه
هه‌ستم ده‌یگوت له‌وه گه‌ڕێ
(ئه‌و ئێواره شیرین ده‌بێته مۆته‌که ودوا هه‌ناسه‌ی ئه‌یوب ده‌بڕێت )
ئه‌مشه‌و ئاگری ژوره‌که‌م ساردوسڕ بوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی دوعاگیر بووبێت
نه‌مزانی بۆ
دنیا هه‌رهه‌موی شه‌خته بوو
هه‌رچی جلی سه‌ر ته‌نافه وه‌ک ته‌خته بوو
کڵۆڵی ئه‌و به‌دبه‌خته بوو
( ئه‌یوب ئه‌مشه‌و له‌سه‌ربان رۆژ ده‌کاته‌وه)
* * *
ماڵی ئه‌یوب
نزیک گۆڕستانه‌که‌ی (ته‌یراوه)یه
ئه‌وسه‌ربانه‌ی چه‌نده‌ها شه‌وی زستانیی
رۆژی تێدا ده‌کرده‌وه
ده‌ڕوانێته دیوی پشته‌وه‌ی په‌رله‌مان
حه‌وشه‌ی پێشه‌وه‌ی
( ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ی لێوه دیاره
له‌وسه‌ربانه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ئاسانی
وه‌زاره‌تی (داد) و (ئه‌وقاف)یش ده‌بینی
لێ ئه‌وان (ئه‌یوب)یان نه‌دی!!
له‌پشت زیندانه‌که‌ی ماڵه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی په‌روه‌رده و
ریزێک بیمارستان هه‌یه
که‌چی ئه‌یوب به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌مرێت!!!
* * *
ئه‌یوب
به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رما سه‌خته‌ی گرت
بێئه‌وه‌ی شتێک له‌باره‌ی (پاڵتۆکه‌ی گۆگۆڵ)ه‌وه بزانێت
نه‌یدازانی (هه‌یه یان نا)
بێئه‌وه‌ی بزانێت (شکسپیر) کێیه
ئه‌و گشته ئازاره ده‌درا
هه‌ر بێده‌نگ بوو
هه‌ر سه‌بری گرت
چیرۆکی (ئه‌یوب)یشی نه‌بیستبوو
یوسف قسه‌یه‌کی تری نییه بۆ باوکی
ئه‌مشه‌و یوسف خه‌و نابینێت
ئه‌مێستاکه.. یوسف خۆی بوگه‌ته جه‌للاد
کراسی ئه‌یوب به‌خوێن ده‌کا و
خه‌ونه‌کانی ده‌تۆرێنیت.....
* * *
دوێشه‌و ئه‌یوب به‌ئازاری جه‌سته‌یه‌وه
له‌سه‌ربان رۆژی کرده‌وه
رستێ خه‌ونی سه‌یری دیبوو
بابه من ئه‌وشه‌و خه‌ونم دی
(خه‌ونی یه‌که‌م)
داکم هاتبوه‌وه لامان
ئه‌توش گۆتت
نه‌ورۆزێ ده‌چینه سه‌یران.
(خه‌ونی دووه‌م)
دوو رۆژ نانم نه‌خوارد بوو
زۆر برسی بووم
تۆش هاتیه‌وه
له‌فه‌ی گه‌ست له‌بۆم هینا.
(خه‌ونی سێیه‌م)
تۆپه سۆره‌که‌م ته‌قیبوو
خه‌مم ده‌خوارد
(چرۆ) و (یاقوب)گۆتیان مه‌گری
له‌خه‌فه‌تان وه‌خت بوو بمرم
(دایه شیرین)
گوتی ئه‌یوب غه‌مان مه‌خۆ
تۆپه‌کی دیت له‌بۆ ده‌کڕم.
(خه‌ونی چواره‌م)
نه لێت ده‌دام
نه به‌جگه‌ره ده‌ت سوتاندم
بابه توخوا
ئیدی وابه
(خه‌ونی پێنجه‌م)
له‌حه‌وشه‌که گه‌مه‌م ده‌کرد
غارم ده‌دا بۆسه‌روخوار
بابه (دایه‌شیرین)م دی
په‌نجه‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی
ببونه مار
(خه‌ونی شه‌شه‌م)
بابه
دایه
م
ر
د 17/2/2008
م
ئا
لةم رؤذانةدا ميدياي جيهاني "جطة لةكوردي" زؤر بة بايةخةوة سةرقالَي طواستنةوةي هةوالَة طةرمةكاني نيَو دادطاي شاري "قةتيف"ي سعودي بوون, هةوالَيَك سةرجةمي ثرِة لة كارةسات و مةينةتي, قوربانييةك لةبةردةست حةوت جةللاد رزطاري دةبيَت و دادطاش قوربانييةكة وةك جةللاد سزا دةدات. ضيرؤكيَك دوورة لة خةيالَ و فانتازياوة, خودي رووداوةكان لة ولاَتيَكدا روويان داوة كة تا ئيَستاش سةرةتاييترين ماف بؤ ذنان نيية. ئةو رووداوة تةواوي دنياي هةذاند ئةويش بة ناوي "كضةكةي قةتيف" بلاَو بوويةوة, ئةو ضيرؤكةي ناوي "شاري قةتيف"ي كردة مانشيَتي هةوالَ و رؤذنامةكان.
كضةكةي قةتيف
كضيَكي (20) سالاَنة, تا قؤناغي ئامادةيي خويَندووة ئاواتي ئةوة بووة ببيَتة ثةرستار, بةلاَم ئةم خةونةي نةهاتووةتة دي. ئةم خاتوونة لة تةمةني 19 سالَيدا لةطةلَ طةنجيَكي بياني لة سعودية ثةيوةندي خؤشةويستي لةريَطةي تةلةفؤنةوة دروست دةكات. كضة رازي دةبيَت ويَنةيةكي خؤي بدات بة كورِةكة. ماوةيةك دواي ئةوة ئةم خاتوونة لةطةلَ كةسيَكي دي برِيار دةدةن ذياني هاوسةري ثيَك بهيَنن و هةردوولا رازي دةبن. كضةكة بة تةلةفؤن ئاطاداري ئةو كورِة دةكاتةوة كة ثةيوةندي خؤشةويستييان هةبووة كة ويَنةكةي بؤ بطيَرِيَتةوة, ضونكة لةطةلَ كةسيَكي ديكةدا ئةلَقةيان طؤرِيوةتةوة, كورِةكة بةوة رازي نابيَت و داواي ليَدةكات كة لةيةكيَك لة بازارِةكاني قةتيف بيبينيَ و لةويَ شتةكاني بداتةوة و ئةويش رازي دةبيَت. لةو بارةيةوة كضةكةي قةتيف بةدةم طريان و حةسرةتةوة دةطيَرِيَتةوة: كورِةكة ثيَي طوتم ويَنةكةت دةدةمةوة بةمةرجيَك لةطةلَم بيَيتة دةرةوة, كاتمان دياري كرد كة كاتذميَر 4ي ثاش نيوةرِؤ لة "سةنتةري سيتي ثلازا" يةكترمان دي و داواي كرد بة ئؤتؤمبيَل بمطةيةنيَتةوة مالَةوة, لةطةلَ ئةودا سةركةوتمة ناو ماشيَنةكةوة, لة ريَطةي سورِانةوةماندا بؤ مالَةوة ماشيَنيَكي دي هاتة ريَطةمان, دوو كةس هاتنة خوارةوة و ضةقؤيةكيان بةدةستةوة بوو, دةرطاكةيان كردةوة و هاتنة ناو ئؤتؤمبيَلةكةوة, يةكيَكيان ضةقؤكةي لة ملم نا و داواي كرد قسة نةكةم من و كورِة هاورِيَ كؤنةكةم فرِيَدراينة دواوة و داوايان ليَكردين سةرمان نةوي بكةين بؤ ئةوةي نةزانين بةرةو كويَمان دةبةن. ثاش ماوةيةك رؤشتن طةشتينة جيَطايةك دار خورماي زؤري ليَبوو, بردميانة شويَنيَكةوة لة دوكاني سةفةري سةر جادة يان ضيَشتخانةيةكي سةفةري دةضوو, ئةو شويَنة تةنيا ئيَمةي ليَبوو.
كارةساتيَكي ضاوةرِوان نةكراو
ليَرةوة و ثاش ضوونة ذوورةوةيان بؤ ئةو شويَنةي كة بة ضيَشتخانة يان هةرضي ناوي دةبات, كارةساتةكة دةست ثيَدةكات.
كضي قةتيف لةبةردةوامي ضيرؤكةكةدا بةدةم طريانةوة بةردةوام دةبيَت: دوو كةس هاتنة ذوورةوة بةطالَتة ثيَكردنةوة ثيَيان طوتم ئيَستا ضي دةكةيت؟ عةباكةت لابة, ناضاريان كردم جلةكانيشم لاببةم و خؤم رووت بكةمةوة, ثياوي يةكةم بة ضةقؤيةكةوة هاتة ذوورةو ئةتكي كردم.
بيرم دةكردةوة ئةطةر رابكةم بؤ كويَ بضم, ئةو درِندةية تيَكي شكاندم و ويَراني كردم, ثاش ماوةيةكي كةم كةسي دووةم هاتة ذوورةوة و هةمان كاري ئةوةي يةكةمي دووبارة كردةوة, ئيتر دواي ئةوة هؤشم لةلاي خؤم نةما, كضة ئةتك كراوةكة لة طيَرِانةوةي مةينةتييةكاني بةردةوامة بؤ كةنالَي (nbc) ئةمريكي ..دوو كاتذميَري تةواو من ليَيان ثارِامةوة كةوازم ليَبهيَنن ضونكة لة مالَةوة دواكةوتووم و ئيَستا بة دوامدا دةطةرِيَن, بةدةم طريانةوة دةثارِامةوة لةو كاتةدا كةسي سيَيةم هات ثاش ئةوةي ئةتكي كردم زؤريشي ليَدام, ضوارةم هات.. سةرباري ئةوةي ئةتكي كردم, دةيويست بمخنكيَنيَ.. ثيَنجةم و شةشةم زؤر لةوان توورِةترو شةرِانيتر بوون. كاتيَك ثياوي حةوتةم هاتة طيانم و ثاش تةواوبووني هةستم نةدةكرد رؤحي من لةو جةستةيةداية, نةمدةزاني دواي دامركاندنةوةي ئارةزووةكاني ضيتر دةكات, ثياوي حةوتةم كةسيَكي بالاَبةرزي زؤر قةلَةو بوو هات خؤي بةسةرمدادا و لةسةر سنطم راكشا, نةمدةتواني هةناسة بدةم. كة ئةوةي حةوتةم تةواو بوو جاريَكي دي هةر حةوتيان بةنؤبةت هاتنةوةو هةمان كاريان لةطةلَدا كردمةوة. ثاش تةواوبوونيان وةك لاشةيةكي بيَطيان فرِيَياندامة ناو ئؤتؤمبيَلةكةيانةوةو بردميانةوة بؤ مالَةوة. نةمدةتواني لةسةر ثيَي خؤم بطرم, دةستم لةسةر دوطمةي جةرةسةكةدانا, دايكم دةرطاكةي بؤ كردمةوة, ضيية كضم زؤر ماندوو دياري؟
هةفتةيةك هيضم نةخوارد جطة لة ئاو. سةرباري ئةوةي لة طةلَم كرا دةيانويست وا لة دةزطيرانةكةم بكةن ليَم جيا بيَتةوةو ئةوةي لةطةلَيان كردبووم بة كاميَرةي موبايل تؤماريان كردبوو, دواتر ثاش ضوار مانط ناردبووويان بؤ ئيَمةيلي دةزطيرانةكةم. منيش خيَزانةكةم لةو رووداوة ئاطادار كردةوة سةرةتا براكةم ويستي ليَمدا و دواتريش بمكوذيَت.
هةلَويَستي دةزطيرانةكةي
كضي قةتيف لةسةرةتاوة سةرباري ئازارة جةستةيي و دةروونييةكاني ترسيَك هةميشة لة لاي هةبووة وةك خؤي دةطيَرِيَتةوة لةوة ترساوة بة زانيني ئةم رووداوة دةستطيرانةكةي ليَي جيا ببيَتةوة و لةو كاتة هةستيارةدا لة كؤمةلَطةيةكي داخراوي وةك سعوديةدا ضةند بارودؤخةكةي ليَي ئالَؤز دةبيَت بةلاَم ئةم بؤضوونانة وا دةرنةضوون.
لة ليَدوانيَكيدا بؤ كةنالَي (CNN)ي ئةمريكي دةزطيراني كضي قةتيف طوتي: ئةوةي جيَطةي نيطةراني منة شيَوازي بةرِيَوةضووني كاري دادطاية لة شاري قةتيف, لةو دادطايةدا دةزطيرانةكةم وةك تاوانبار مامةلَةي لةطةلَدا دةكريَ نةك وةك قورباني و ئةوةش وايكردووة لة بارودؤخيَكي تةندروستي خراثدا بيَت ضونكة لةسةرةتاوة نةخؤشي كةم خويَني و رةبؤي هةبووة و هةر ئةمةش وايكردووة نةتوانيَ خويَندن تةواو بكات.
لة دريَذةي ليَدوانةكانيدا بؤ (CNN) دةلَيَت: تةنانةت ريَطةةي ئةوةشي نادةن لة دادطادا داكؤكي لةخؤي بكات و بيَتاواني خؤي بسةلميَنيَ. يةكيَكي دي لةو خالَة نيطةتيظانةي كة دةزطيرانةكةي لة طيَرِانةوةكانيدا باسي دةكات, ريَطةدانة بة تاوانباران كة لةنيَو دادطا هةرِةشة لة دةزطيرانةكةي بكةن و لةم بارةيةوة دةلَيَت: تاوانباران لةهةمان هؤلَدا ئامادة دةبن لةطةلَ دةزطيرانةكةمدا و ضاوثؤشييان ليَدةكريَت كة هةموو جؤرة هةرِةشةيةكي ليَ بكةن و خؤياني ليَ توند بكةنةوةو ئةمةش لة ريَطةي زةمينة سازي يةكيَك لة دادوةرةكانةوةية. دةزطيراني كضةكة بةردةوام رووداوةكان بؤ (CNN) دةطيَرِيَتةوة: دادوةر وةك كيَشةيةكي شةخسي تةماشاي رووداوةكة دةكات و بةردةوام طرفت بؤ ثاريَزةري دةزطيرانةكةم دروست دةكات وهةولَي سووككردني دةدا لة سةرةتاوة و دواتريش دووري خستةوة لة كارةكةي و لةوةش سةيرو سةمةرةتر ئةوة بوو كاتيَك ئيَمة بة تايبةتي دةزطيرانةكةم بؤ راطةياندنةكان قسةي كرد لةسةر ضؤنييةتي كيَشةكة و هةلَويَستةكاني دادطا لةوكاتةدا دادطا توورِةبوو حوكمةكةيان كردة دوو بةرامبةر ، لة ئؤكتؤبةري 2006 دادطا برِياري 90 داري دار كاري بؤ برِيةوة بة بيانووي ئةوةي لةكاتيَكدا كة دةستدريَذي كراوةتةسةر ئةو لة جيَطةيةكي ناشةرعيدا بووة لةطةلَ كةسيَكي ديكةدا و ئةو حةوت كةسة ضوون بةسةردا و ئةم كارةيان كردووة, بةلاَم دواي ليَدوانةكاني دةستطيرانةكةم, دادطا حوكمةكةي زياد كرد بؤ 200 دار ليَدان و 6 مانط زينداني..
ثاريَزةرةكةي ضي دةلَيَت
عةبدولرِةحمان لاحمي ثاريَزةري (كضي قةتيف) ئةو كةسة خؤبةخشةية لة سةرةتاي ضووني كيَشةكة بؤ دادطا خؤي تةرخانكرد داكؤكي لة قوربانييةكة بكات ، لاحمم لة سعوديةدا بة ثاريَزةريَكي جددي ناسراوة كة خؤبةشخانة داكؤكي لةو كيَشانة دةكات كة لة ضوارضيَوةي مافي مرؤظدا قوربانييةكة رووبةرِووي تؤمةت دةبيَتةوة هةروةك ئةوةي ثاريَزةري هةريةك لة دكتؤر فالح مةبروك و عةبدولَلاَ حامدو عةلي دةمةيني شاعيرو ضالاكظاني مافي مرؤظي سعودي بووة كة لةلايةن حكومةتةوة تاوانباركرابوون كة دةيانةويَت شوناسي ئيسلامي سعوديية بشيَويَنن.
عةبدولرِةحمان لاحمي لة 23/8/1971 لة دايكبووةو بةكالؤرِيؤسي لة ياساو شةريعة وةرطرتووة.
لة 17/3/2004 لةلايةن حكومةتةوة زيندانيكراوة بة تؤمةتي لايةنطيري لة بالَي ريفؤرميستي سعودي و دواتر هاتووضؤي ليَ قةدةغةكراوة.
لة 6/ نؤظةمبةري/2006 لةلايةن دةزطاي هةوالَطري سعودييةوة زينداني كراوة.
لة بارةي كةيسي (كضي قةتيف)ةوة دةلَيَت"رؤذي ضوارشةممة 14/11/2007 دادطا برِياري خؤيدا لةمةرِ رووداوةكة, هةرضةندة خودي رووداوةكة بةو جؤرة نيية دادطا برِياري لةسةر داوة وةك لة برِطةيةكي سزاكةدا هاتووة(دةستةي دادطا بة ثشت بةستن بةوةي كة ئةم كضة لة جيَطةيةكي نا شةرعيداو لةطةلَ كةسيَكي ديكةدا بووة كة ئةو رووداوةي ليَكةوتووةتةوة)".
لة دريَذةي ليَدوانةكانيدا لاحمي دةلَيت"نة رووداوةكة لةنيَو ماشيَني كورِةكةدا روويداوة نة كورِةكةش لةنيَو تاوانبارةكان و داواكراوةكانداية, هةروةها تةلةفؤنةكان لةبةردةست دادطادان كة ئةو كضة بؤ وةرطرتني ويَنةكةي ضووةو ويَنةكةشي لةبةردةست دادطاداية, ئيدي نازانم مالَي نا شةرعي ضي و ئةمة ض ثةيوةندييةكي بةو رووداوةوة هةية؟
لةمبارةيةوة من دةثرسم, ئايا ئةطةر ئةم كضة بة خواستي خؤي لةطةلَ كةسيَكدا بضيَتة ذووانةوةو لةويَ كضكةكة بكوذيَت, ئايا دةبيَت ئيَمة وةك دةسةلاَتي دادوةري بلَيَيت با خويَني بة هةدةر برِوا, ضونكة خؤي بةرثرس بووة لةوةي بضيَتة ئةو شويَنةو بكوذريَت؟؟
كةواتة سيستةمي دادوةري لةم ولاَتةدا لاوازةو لةمبارةيةوة ضةندين جار دادطام ئاطادار كردؤتةوة.
دواجار دادطا لةبةر هةلَويَستةكاني برِياريدا لة كاري دادوةري دوور بخريَتةوةو لة ثؤستةكةي لادرا.
(هيلاري كلينتؤن)يش رةخنة دةطريَت
هةر لة مياني ئةو كاردانةوانةدا هيلاري كلينتؤني كانديدي ديموكراتةكان بؤ سةرؤكايةتي ئةمريكا كة سالَي داهاتوو ئةنجام دةدريَت, ئيدانةي برِيارةكةي دادطاي سعودييةي كرد بة ليَداني (200)دار لة (كضي قةتيف)و بةكاريَكي نا شارستاني وةسفكرد.
لة ليَدوانةكةيدا هيلاري دةلَيَت"ئةو كارة مايةي بيَزاري خةلَكةو داوا دةكةم سةرؤك بوش طوشار بخاتة سةر شاه عةبدولَلاَ تا ئةو حوكمة هةلَوةشيَتةوة."
هيلاري نيطةراني خؤي لةوة دةربرِي لةوةي ئيدارةي بوش ئةوةي رةدكردؤتةوة ئيدانةي ئةو حوكمة بكات و ئةوان دةست ناخةنة كاروباري ناوخؤي سعودييةوة.
لةلايةكي ديكةوة (باراك ئوباما) ثالَيَوراوي ديموكراتةكان ثةياميَكي ئاراستةي كؤندؤليزا رايس كردووة كة ئيدانةي ئةو كارة بكات.
جؤن ئيدوارديش بيَزاري خؤي لةو هةلَويَستةي بوش نيشانداوةو جؤزيف بايدن سةرؤكي ليذنةي ثةيوةندييةكاني دةرةوةي ئةنجومةني ثيراني ئةمريكا داواي لة شاه عةبدولَلاَ كردووة ئةو سزاية هةلَوةشيَتةوة.
كةضي وتةبيَذي وةزارةتي دةرةوةي ئةمريكا ئةم كارةي بة مايةي سةرسوورِمان وةسفكرد, بةلاَم رةديكردةوة كة داوا لة سعوديية بكات ئةو حوكمة هةلَوةشيَتةوة.
ريَكخراوي (هيومان رايتس ؤض)يش لة بةياننامةيةكدا سةر كؤنةي ئةم حوكمةي كردووةو داواي دةسبةجيَ ثيَداضوونةوي كردووة.
وةزارةتي دادي سعودييةو بةياننامةيةكي سةلةفييانة
روجةر هاردي شيكاركةر لة كةنالَي (bbc) بؤ كاروباري رؤذهةلاَتي ناوةرِاست لةطةلَ بلاَوبوونةوةي هةولَةكةدا رايطةياند كة سعوديية نيطةران دةبيَت بةو شتانةي لة ئاذانس و كةنالَةكاني راطةياندنةوة بلاَو دةبنةوة لةمةرِ ئةو كضة, ضونكة لةكؤمةلَطةي سعودييةدا دةبيَتة مايةي باس و خواست.
ليَكدانةوةكةي هاردي وةك خؤي دةرضوو, لةبةرامبةر ئةو طرنطييةي كة بةو رووداوة دةدريَت, وةزارةتي دادي سعوديية بةياننامةيةكي دةركردووة كة خودي بةياننامةكة هةلَضوونيَكي توندي ثيَوة ديارة.
لة 25/11/2007 دا لة ذمارة (14398)دا رؤذنامةي رياز لة ئاذانسي دةنطوباسي سعودييةوة بةياننامةيةكي وةزارةتي دادي بلاَوكردؤتةوة كة روونكردنةوةية بؤ ئةو دةزطايانةي راطةياندن كة قسة لةسةر ئةو كيَشةية دةكةن كة بة كيَشةي (كضي قةتيف) ناسراوةو لةسةرةتاي بةياننامةكةدا هاتووة لةسةر رؤشنايي ئةوةي كة هةنديَك ئاذانس و كةنالَي راطةياندن بلاَويان كردةوة لةسةر ئةوروداوةي كةبةروداوي كضي قةتيف ناسراوة لة باسكردني ئةو ذنة لة رووداوةكةداو بؤضي سزادراو تاوانةكةي ضيية.
بةمجؤرة بةياننامةكة هةنديَك خالَ باس دةكات لةوانةش:
1- ئةم تاوانبارة ميَردي هةيةو ثةيوةندي لةطةلَ كةسيَكي ديكةدا هةبووةو لةطةلَيدا دةرضووةتة دةرةوة بةبيَ ثرس بؤ جيَطةيةك بة تةنها.
2- ئةو ذنة بة تةلةفؤن قسةي لةطةلَ كةسيَكي ديكةدا كردووةو داواي ذوواني ليَكردووة لة يةكيَك لة بازارِةكانداو دواتر سواري ماشيَنةكةي بووةو بةو هؤييةوة تووشي ئةو رووداي دةست دريَذيية بوةتةوةو بةم كارةي خيانةتي لة طريَبةستي هاوسةريَتي كردووة كة خواي طةورة فةرماني داوة بثاريَزريَ (و اخذنا منكم ميثاقا غليطا).
3- دةرضووني ئةو ذنة بةبيَ ثرسي ميَردةكةي كاريَكي نا شةرعييةو ثيَغةمبةر دروودي خواي ليَبيَت لة فةرموودةيةكدا دةفةرموويَت (المراة راعية في بيت زوجها و مسؤولة عن رعيتها)و لةبةر سةرثيَضي لةم فةرموودةيةو تووشبووني بةو تاوانة دةبيَت سزا بدريَت بة داركاري.
4- لةمبارةيةوة تةئكيد دةيكةينةوة كة ياساكاني دادوةري لةم ولاَتةدا لةسةر فةرموودةي خواي طةورةو سوننةتةكاني ثيَغةمبةر درودي خواي لةسةر بيَت داريَذراون و كاريان ثيَدةكريَت.
لة كؤتايي بةياننامةكةي وةزارةتي دادي سعودييةدا هاتووة:
لة دواي ئاشكراكردني ئةم راستييانة مافي خؤمانة داوا لةطشت ئةو قةلَةمانة بكةين كة دةيانةويَت ئابرِوي دادوةري لة سعوديية لةكةدار بكةن لةسةر ئةم كيَشةية كة داواي ليَبوردن لة دادطاي سعودي و طةلي سعودي بكةن كة دةيانةويَت لةكةداري بكةن.
ثيَويستة موسلَمانان بزانن كة دادطا بة شةرعي خودا كاردةكات لة سعوديية.
ستیڤن لیدمان له‌ساڵى (1934) له‌خێزانێكى بژێوى مامناوه‌ندى له‌دایكبووه، له‌قوتابخانه حكوومییه‌كان خوێندوویه‌تى و له‌ساڵى (1956) له‌زانكۆى هارڤارد ده‌رچووه، دواتر له‌ساڵى (1960) زانكۆى (بى ئه‌ى) ته‌واوكردووه، پاشان په‌یوه‌نى كردووه به‌سوپاى ئه‌مریكى، ماوه‌ى (6) ساڵ له‌بوارى هاوردن له زۆرێك له‌كۆمپانیاكان لێكۆڵینه‌وه‌ى كردووه، له‌و كاته‌وه‌ش خانه‌نشینكراوه، هه‌موو تواناكانى وه‌گه‌رِ خستووه بۆ پشتیوانى له رێكخراوه پێشكه‌وتووخوازه‌كان به‌تایبه‌تى به‌هاناى چه‌وساوان ولێقه‌وماوان هاتووه، ماوه‌ى (2) ساڵیشى ته‌رخانكردووه بۆ نووسین له‌بواره‌كانى شه‌رِ وئاشتى ودادپه‌روه‌رى سیاسى وئابوورى وكۆمه‌لاَیه‌تى.
ستیڤن لیدمان لێكۆڵه‌رو رۆژنامه‌نووسی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له دیمانه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مه‌سه‌له‌كانی ژنان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
نامق: سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كانی دوای جه‌نگ چۆنه‌و تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان هه‌یه؟
ستیڤن لیدمان: جه‌نگه‌كانى داگیركردن , هه‌ر وه‌ك ئه‌و جه‌نگانه‌ى كه له رِابردوودا ولاَته‌كه‌مان كردى بۆ داگیركردنى ولاَتانى تر ,
ئه‌وه ده‌بێته هۆى رِووخان و دارِمانى ولاَتانى داگیركراو.
من زۆرجار نووسیومه كه عێراق چۆن دارِماوه , ملیۆنه‌ها كوژران , ئه‌وانه‌ش كه زیندوون له‌ژێر سته‌مى داگیركاریدا ده‌ژین , پلانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه تاكو نه‌وت له ولاَته‌كه بمێنێت ئه‌وه ماوه‌ى مانه‌وه‌یان زیاتر‌و درێژتر ده‌بێت... وهتد.ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدین هاوولاَتییه‌كانی عێراق به‌تواوه‌تى رِووخاون . ئه‌وه ئیمپریالییه‌تى سه‌رده‌مه . من مه‌حكوومى ده‌كه‌م . چونكه كاریگریى له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك هه‌یه , له‌سه‌ر پیاوان , ئافره‌تان , مندالاَن , هه‌روه‌ها به‌سالاَچووه‌كان . ئێستا مرۆڤى ته‌او نین , كه‌ل و په‌لن , شت و مه‌كن , كه مایه‌ى به‌كارهێنان و فرِێدانن.
نامق: تا چه‌ند ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی به‌ئازادی زیاتری ژنانه‌وه هه‌یه وه‌ك باسده‌كرێت؟
ستیڤن لیدمان: من زۆر دڵنیانیم مه‌به‌ستى تۆ چییه , به‌لاَم داهات و سامان نرخ و به‌هایه‌كى زۆرى هه‌یه له رِۆژئاوا . داهات و سامان و شتى تر كاریگه‌رى و ده‌سه‌لاَتى زۆرى له‌دواوه‌یه . به‌لاَم پیاوان زۆرتر ده‌سه‌لاَتدارن له ئافره‌تان . گه‌ر بێت و (هیلارى كلینتۆن) ببێته سه‌رۆك , ئه‌وه ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌لاَتى یه‌كه‌م له ولاَت , به‌لاَم هه‌مان ده‌سه‌لاَتى نابێت كه به پیاوه‌كان به‌خشراوه . به رِاستى سیسته‌مێكى خراپه!
نامق: ئه‌ی چۆن ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌زموونه بگوازێته‌وه بۆ بۆ شوێنه‌كانی تر؟
ستیڤن لیدمان: له رِۆژئاوادا , كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه گه‌وره‌كان هه‌موو شتێك به‌رِێوه‌ده‌به‌ن , حكوومه‌تیش رِۆڵى خزمه‌تكاریان ده‌بینێت. به تایبه‌تى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا , كه دیموكراته‌كان بوونیان هه‌یه ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و كۆكردنه‌وه‌ى سامان و سه‌رمایه , نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك. ئه‌وه به رِاستى سیستمێكى گه‌نده‌ڵه! پرِۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كارێكى بىَ سوودو بىَ مانایه. هه‌روه‌ها مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى كراوه‌و ئازادی وه‌كو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
نامق: رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان تاچه‌ند ده‌توانن گوشاریان هه‌بێت بۆ باشتركردنی بارودۆخه‌كه؟
ستیڤن لیدمان: رِێكخراوه ناحكوومییه‌كان و تاكه‌كان ناتوانن له عێراق رِۆڵێكى گرنگ ببینن . ولاَته‌كه‌تان دوچاری دارِمان و رِووخان بووه , بۆیه , رِێكخراوه ناحكوومییه‌كان ده‌توانن ته‌نها له چه‌ند لایه‌نێكى بچووكه‌وه ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن بۆ بونیادنانه‌وه‌ى ولاَته‌كه. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رِێكخراوێكى بىَ سووده , چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تى كۆنترِۆڵى كردووه.
نامق: ماوه‌یه‌كه له دنیادا مه‌سه‌له‌ی توندووتیژی دژی ژنان بوه‌ته كه‌ره‌سه‌یه‌كی رۆژانه باسی لێده‌كرێت ،ئه‌م بابه‌ته چۆن ده‌بینن؟
ستیڤن لیدمان: ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خراپ ئیستیغلال ده‌كرێن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو جیهاندا . له‌م باره‌یه‌وه بابه‌تێكم نووسیبوو كه له‌ژێر ناونیشانى "كولتوورى توندوتیژى" بوو. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناوى لىَ نراوه به "كۆمه‌ڵگاى ده‌ستدرێژیكردنى سێكسى" , چونكه زۆر له ئافره‌تان ده‌ستدرێژى سێكسییان لىَ ده‌كرىَ و ئیستیغلال ده‌كرێن له لایه‌نى كه‌سانێك كه ده‌یانناسن , وه‌كو: خزم و هاورِىَ و باوكانیان. هه‌ندىَ خه‌ڵك وا ده‌زانن ئێره به‌هه‌شته , به‌لاَم رِاستییه‌كان وانین , هه‌روه‌ها ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه گوێیان لێى ده‌بێت ته‌نها ئه‌فسانه‌یه
دیمانه له گه‌ڵ پارێزه‌رو داكۆكیكاری مه‌سه‌له‌كانی ژنان ماری د‌یڤید
ادامه مطلب
ميتحةت قةللادة ريَكخةرى كاروبارى قيبتييةكان لة نةتةوة يةكطرتووةكاندا : قيبتي عةرةب نين و شةرمةزاريية بؤ ئيَمة بةعةرةب بناسريَين
كؤمةلَيَك ناو بةردةوام داكؤكى تووند لة نةتةوةكانيان دةكةن، ئةوان خؤيان بةخاوةنى شارستانيةتى ميسر دةزانن و رةضةلَةكيان دةبةنةوة سةر فيرعةونيةكان و ثيَيانواية ميسر ولاَتيَكى تةعريبكراوة..، يةكيَك لةوناوانة "ميدحةت قةللادة" ية كة ئةندامى ئةنجومةنى بالآى ريَكخراوى قيبيية يةكطرتووةكانةو بةرثرسي ثةيوةندييةكانى ريَكخراوى داكؤكى لة طةلة بندةستةكانى رؤذهةلاَتى ناوةراست و باكورى ئةفةريقاية و هةروةها ناوبراو ريَكخةرى كاروبارى قيبتيةكانيشة لةنةتةوة يةطرتووةكاندا..
لةديمانةيةكدا طرفت و ئازارةكانى نةتةوةكةى خؤي بؤ باسكردين ، كة هةنديَك لةئازارى قيبتيةكان هاوشيَوةى ئازارى كورردانة.
*/ ضى لةبارةى كوردةوة دةزانن؟
قةللادة/ حةز دةكةم بة قسةيةكى مستةفا عةقاد دةستثيَكةم كة دةليَت "ئةطةر ميسرى نةبووماية حةزم دةكرد ميسرى بام" منيش دةلَيَم ئةطةر ميسرى نةبوماية حةزم دةكرد كوربام.. ضونكة كورد‌و قيبتى لةزؤر خالَدا هاوبةشن لةوانةش داطيركردنى خاكةكةيان و سرِينةوةى ناسنامةى نةتةوةييان و قةتلوعام كردنيان.
خالَيَكى تر كةزؤر طرنطة وخالَى هاوبةشي هةردوولامانة ئةوةية ئيَمةو كورد لةرووى داطيركاريدا وةستاوينةتةوة، راستة ئةمرؤكة بةشيَكى خاكةكةى كورد ئازادة بةلاَم بةشيَكى زؤرى لة توركياو سورياو ئيَران داطير كراوة و هةروةها بةشيَك لةو خاكةى دةكةويَتة ئيَراقةوة ئةويش هةر داطيركراوة، ئةطةر كورد لةئةنفالدا هةزارةهايان زيندة بةضالَكران و لةهةلَةبجة هةزارانيان بةطازى كيمياوى خنكان، ئةوا قيبتيةكانيش تووشي هةرِةشةى عةرةبةكان هاتوون و دةيانةويَت زمان و ئاينيان ثيَ بطؤرن و لةسةردةمانيَكدا هةزاران قيبتى لةلايةن دةسةلاَتدارانى ميسرييةوة زمانيان برِدراوة تةنها لةبةر ئةوةى بة زمانى قيبتى قسةيان دةكرد.
ئيَمة دةزانين كوردةكان لةسةردةمانيَكى زووةوة خةبات دةكةن و ميسرييةكانيش زؤرينةيان مةلا مستةفاى بارزانى دةناسن، جيَطاى خؤشحالَيمانة كة لةو بةشة ئازادةى كوردستاندا تةواوى ذيان ثيَضةوانةى ئيَراقة، ئةوةى طرنطة دةسةلاَتدارانى هةريَمةكةى ئيَوة بيزانن ئةوةية كةخؤيان لة كؤت وبةندى دينى رزطار بكةن و حكومةتيَكى مةدةنى عةلمانى دروست بكةن، هيوادارم رؤذيَك بيَت بطةنة خةونى سةربةخؤيي يةكجاريي و من يةكيَك دةبم لةوانةى لةئاهةنطى سةربةخؤيي كوردةكان وةك قيبتييةك بةشدارى دةكةم (ئةطةر داوةت بكريَم)
*/ قيبتيةكان كيَن؟
قةللادة/ ئةوان خاوةنى رةسةنى ميسرن و ئةوان بةشيَكن لة طةورةترين شارستانيةتى جيهان و نةوةى فيرعةونيةكانن و ميسر ولاَتى فيرعةونةكانةو قيبتيةكانيش خاوةنى راستةقينةى ئةو ولاَتةن كة ئيَستاكة تةعريبكراوة.
شةقام/ عةرةب ئةم قسةيةى ئيَوةى قبولَة؟
قةللادة/ نةخيَر .. بةلآم ئيَمة خةبات دةكةين دةبيَت مافى لةدةستضوومان بطةرِيَنينةوة و خةبات دةكةين بؤ طةرِاندنةوة ئةو مافة بؤخاوةنةكةى، دةبيَت دةسةلاَتدارانى عةرةبي دان بةوةدا بنيَن كة ئةوة بةتةنيا نيشتمانى عةرةب نية خةلَكى ترهةن لةو خاكة دا دةذين لةو خاكة دا دةذين وةك ميوان نا، بةلَكو وةك خاوةن مالَ، ضونكة ئةوانة خاوةنى خاكى خؤيانن لةو نةتةوانةش (قيبتى، كورد، ئةمازيغى).
*/ دةسةلاَتى عةرةبي بؤضي ئةمانة رةفز دةكاتةوة؟
قةللادة/ بير‌ى عروبة بيريَكى بؤطةن و دواكةوتووة ناتوانن رووبةرووى سيستةمة تازةكان ببنةوة بؤية لةذيَر ئةو ثةردة بؤطةنةدا دريَذة بةرةتكردنةوةى بةرامبةرةكانيان دةدةن.
عةرةبةكان تووشي وةهميَكى طةورة هاتوون و خؤيان بةباشترين ئوممةت دةزانن كةلة راستيدا وانية من دةثرسم باش‌ترين ئوممةت ئةوةية خةلَكى تر لةناوببةن و كض زيندةبةضالَ بكةن و زمانى قيبتيةكان ببرِنةوة، هةروةها ئوممةت ئةوةية كة نةتةوةيةكى وةك كورد ئةنفال و كيمياباران بكةن و سةركوتى ئةمازيغيةكانيش بكةن..؟! ئةطةر ئةمة باش‌ترين ئوممةت بيَت ثيَشكةشي خؤيانى دةكةمةوة.
*/ زؤر دذي بير‌ى عروبة قسةتان كرد ئيَوة وةكو عةرةب.......
قةللادة/ ببوةرة قسةكةت دةبرِم.. ئيَمة عةرةب نين ئيَمة قيبتين، عةرةب خاكى ئيَمةى داطيركردووة، بؤية هةست بةشةرمةزارى دةكةم كاتيَك ثيَم دةلَيَيت عةرةب نةخيَر من عةرةب نيم و نامةويَت ئةو شةرمةزارييةم بةركةويَت و بةخؤم بلَيَم عةرةب.
*/ ئةى زمانى ئيَوة ضية؟
قةللادة/ ئيَمة زمانى تايبةتى خؤمان هةيةو زياتر لة يؤنانيةوة نزيكةو زمانى ئايينى ئةركةدؤسي مةسيحيةو زؤر لةثيتةكان لةنيَوان ئيَمةو يؤنانيةكاندا هاوبةشن.
*/ تا ئيَستاش بةو جؤرة قسةدةكةن؟
قةللادة/ بةلَيَ.. باجى ئةوةشمان داوة، لةسةردةمى دةسةلاَتى ئيخوانةكاندا هةركةسيَك بةو جؤرة قسةى بكرداية زمانيان دةبرِى لة صعيد مالَيَكى هةشت نةفةرى زمانيان برِا تةنها لةبةر ئةوةى لةناو مالَة موسلَمانةكاندا بةزمانى قيبتى قسةيان كردبوو.
*/ ئيَوة بةريَوةبةرى ريَكخراوى داكؤكى لةطةلة بندةستةكانى رؤذهةلاَتى ناوةراست و باكورى ئةفريقان، كورديش بةشيَكة لةو طةلانةى رؤذهةلاَتى ناوةراست، ضؤن لةو ريَكخراوة ئةندام نين لةطةلَتان؟
قيبتييةك دواى ئةشكةنجةدان
قةللادة/ راستة لةريزبةندى طةلانى بندةست لةرؤذهةلاَتى ناوةراست و باكورى ئةفريقادا كورد بةثلةى دووةم ديَت لةو طةلة بيَ ولاَتانة، ريَكخراوةكة تازةية ثةيوةنديمان بةدةسةلاَتدارانى كوردةوة كردووة كةلةئايندةدا كةسمان بؤديارى بكةن تا لةريَكخراوةكةدا ئةندام بن و رؤلَي ئةكتيظ بطيَرِن، بةلآم تا ئيَستاش وةلاَم نةدراوينةتةوة هيوادارم دةرفةت هةبيَت سةردانى كوردستان بكةم بؤ ئةوةى ئةو مةسةلةية تاوتويَ بكةين.
*/ رؤلَى ئةو ريَكخراوة ضيية؟
قةللادة/ ئيَمة هةر ثيَشيَلكارييةك دةرهةق بةهةر كام لةو طةلانة بكريَت بة راثؤرت نةتةوة يةكطرتووةكانى ليَ ئاطادار دةكةينةوة تا لةطةلَ ئةو ولاَتانةدا ئةو مةسةلانة يةكلايي بكاتةوة، ئيَمة لةسةربارودؤخى كورد لةئيَران و سوريا و توركيا راثؤرتمان داوةتة نةتةوة يةكطرتووةكان و يةكيَتى ئةوروثاو ريَكخراوةكانى مافى مرؤظ توركياشمان ئاطادار كردووة كة ريَطر لة بةر ئةندام نةبوونيان لةيةكيَتى ئةوروثادا ثرسي كوردة و بةراشكاوانة ئةمة لةنةتةوة يةكطرتووةكان و يةكيَتى ئةوروثادا بة توركةكان طوتراوة.
شةقام/ ئيَوة ريَكخةرى كاروبارى قيبتيةكانن لةنةتةوة يةكطرتوةكاندا، ئايا نةتةوة يةكطرتووةكان ئةوةندةى ئاطاداربن ئةجيَنداى بؤ ئةو طةلانة ضية؟
قةللادة/ ئةجيَنداى دياريكراو رؤذطار دروستى دةكات بةرذةوةندى بريار لةسةر ئةوة دةدات، زةمينة لةبارة بؤ كورد بةلاَم دةبيَت خؤتان هةنطاوى ضاونةترس و بويَرانة بنيَن، بؤ قيبتيةكانيش جاريَ لةقؤناغى يةكةمدا دةمانةويَت كةميَك لةو طوشارةى لةسةرييانة هةلَبطرين و دواتر كارى ديكة دةكةين.
قيبتييةكان وةكو خؤيان دةلَيَن خاوةنى ميسرن و ميَذووش ئةمةى سةلماندووة، بةلاَم بةدريَذايي ميَذوو كةوتونةتة بةر ستةم و ضةوساندنةوة بةرادةيةك وةكو كةمينةيةك لةو وولاَتةى كةخؤيان بنياتيان ناوة تةماشادةكريَن، بةهؤي ثةيوةنديم لةطةلَ هةنديَك لةرؤشنبيرانى قيبتى و رؤذنامةنووسانى ميسر توانيم بةدواى نهيَنيةكدا بطةريَم ، ئةويش ئةوةية ئايا قيبتييةكان كيَن و بؤضي نةيانتوانى وةك ثيَويست شوناس و خاك و زمانى خؤيان بثاريَزن، بيَطومان وةلاَمى ئةم ثرسيارانةم لةم راثؤرتةدا دةستكةوت :
قيبت
ووشةيةكة لة (ئيجيبتوس - Aegyptos) وةرطيراوةو كةكاتى خؤي بيَزةنتيةكان بةخةلَكى ميسرييان دةطوت ئةوةشة لةناويَكى فيرعةونيةوة وةرطيراوة كة (حت – كا – بتاح – het- ke – path) يان ( ها – كا – بتاح) كةناوى ثةرستاطايةكى فيرعةونيةكانة يان لة (منف) يان(ممفيس) كةثايتةختى كؤنى ميسر بووة.
ئيغريقي وبيَزةنتيةكان ئةم ناوةيان داناوةو دواتر وةك لةشيَوةى ريَنوسياندا هةبووة (س) يان زيادكردووة بؤسةر هةموو ووشةيةك و طوتوويانة (هيجيبتس) يان (ئيجيبتس).
ميَذوونووسي ديارى عةرةب "زاهى حةواس" دةلَيَت:"زانايانى ميَذوو ثيَيانواية كة يؤنانيةكان بة ميسريان ووتووة (ئيجوبنوس) ضونكة (ئيجيبى) وةرطيراوةو لةيؤنانيدا بةماناى "ئاوى ئةزةلى" ديَت و ئاماذةية بؤ رووبار‌ى (نيل).
ناوى ميسر لةزمانة جياجياكانى دنيادا بةمجؤرة هاتووة:
1/ لةئينطليزيدا دةطوتريَت egypte ئيجيبت
2/ لةئيتالَيا بة L,egitto هاتووة
3/ لةئةلَمانيا بة Aegypte هاتووة
4/ بة(لاجيبسيان)و لةئيسثانيا بة(هيبتو) هاتووة.
ميَذوونووسانيش ثيَيانواية (قيبتى) بةعةرةبكراوى ووشةى "طيثتياس" ى قيبتية.
بيرورايةكى تر هةية دةلَيَت لةميسيرى كؤندا هةريَمى "نومى" هةبووة لةجيَطاى "صعيد" ى ئيَستادا و ثايتةختةكةى ناوى "طيبتو" بووة.
ووشةى "قبتى" لةسةردةمى بيَزةنتييةكاندا بلاَوبؤتةوة ئةو كاتةى كةميسر لةذيَر دةسةلاَتى ئةواندا بووة.
هةرضي دكتؤر ئةحمةد عوف شارةزا لةبوارى شارستانيةتى ميسردا ثيَيواية ميسر ناويَكى سامية و بةماناى "بةربةست ، دؤخ" ديَت و ئةمة لةنامةيةكي ثادشاى كةنعانيةكانيدا بؤ فيرعةون ناوى براوة لةسةرةتاى دووةمى سةدةى ضواردةى ثيَش زايين و لةويَدا ناوى "مشرى" هاتووة.
لةهةزارةى يةكةمى ثيَش زاييندا لةدةقيَكى (فينيقي)دا هاتووة بةميسر لةتةوراتدا بة"مساريم" ناوى هاتووة و (عيبرييةكان) بةخاكى ميسرييان طووتووة (ئيرتس مةساريم).
ميسريية كؤنةكان بةخؤيان طووتووة (رمث) بةواتاى خةلَك و (رمسن كيمة) واتة خةلَكى ميسر.
بةزمانى خؤيان واتا "زمانى قيبتى" طوتووة "رانكيمة" واتةى زمانى ميسرييةكان "ومدت كيمة" واتا بةزمانى ميسرييةكان "ومدت رمثن كيمة" واتة زمانى خةلَكى ميسر.
قيبتيةكان بةخاكى ميسرييان طوتووة "كيمة" يان "تاكيمة" بةمانى "رةش يان ئةسمةر".
"تاوى" كؤنترين ناوى ميسرة بةماناى "دووخاك" ديَت و ئاماذةية بؤ (صعيد تاشمعو) و (دلتا تامعو)..
عةرةب و ووشةى قيبت
عةرةبة موسلَمانةكان بةر لةداطيركردن و دواى داطيركردنى ميسر بةمةسيحيةكانى ئةو ولاَتةيان دةطوت "قيبت" ميَذوونوسانى ئيسلامييش بة هةلَة بة"موقوقس" ى ثاشاى بيَزةنتيني لةميسرييان طوتووة "طةورةى قيبتيةكان" لةكاتيَكدا "مةقوقس" خةلَكى ئةو ولاَتة نةبووة.
ويَنةى سىَ كضي ئةتككراوي قيبتى
عةرةبةكان لةئيَستادا قيبتيةكان وةك كةمينة تةماشا دةكةن لةكاتيَكدا ئةوان خاوةنى ئةو ولاَتةن كةئيَستاكة نامؤن تيَيدا.
(ثاثا) داهيَزاوى قيبيتيةكانة
ميَذوو باسي دةكات يةكةم كةس قيبتييةكان بوون كة نازناوى "ثاثا" يان "بابا" يان داوةتة "بةترياكةكان" ئةم ووشةية لةنيَو فيرعةونةكاندا زؤر بةكارهيَنراوة و ئةو ووشةية بضوك بؤ طةورةى بةكاردةهيَنيَت بؤ ريَزليَنان و يةكةمجار لةناوضةى دوورة دةستى "سيوة" بةكارهاتووة كة ئيَستاكةش ئةو شويَنة نةماوة و زمانى ئاخاوتنيان زمانى ئةمازيغيية.
ئيَستاش قيبتيةكان لة"صعيد" ى ميسردا لةنيَو بازارِدا بةثياوى طةورةو بة تةمةن دةلَيَن "بابا".
دوايين راثةرِينى قيبتييةكان
راثةرينى "كوفيتيس" دوايين راثةرِينى قيبتييةكان بوو لةدذي داطيركاري هيَزةكانى سةلاحةدينى ئةيوبي بؤ ولاَتى ميسر و لةو رووبةرووبونةوةيةدا سوثاى ئةيوبي توانى سةركوتى ئةو راثةرِينة بكات و سيَ هةزار قيبتى بكوذن و دواى كوشتنيان لةداريان بدةن و ميَذووى عةرةبيش شانازى ثيَوة دةكةن و بة شةرى خاضثةرستةكانى ناو دةبةن .
هةرلةو شةرة زؤريَك لةكضةكانى قيبتى براون و هةنديَكيان ئةتك كراون.
ئةتككردنى كضة قيبتييةكان
لةضةندين بةياننامةى جودادا ريَكخراوةكانى مافى مرؤظ و ريَكخراوة قيبتييةكان ضةندين ناو ويَنةيان بلاَوكردؤتةوة كة طروثة ئاينيية توندرِةوةكان كضة قيبتييةكان دةرِفيَنن و ئيختيصابيان دةكةن و دواتر داوايان ليَدةكةن واز لةو ئاينةى خؤيان بهيَنن ئةطينا ناوييان دةزرِيَنن.
ريَكخراوى قيبتيية يةكطرتووةكان كة بارةطايان لةئةمةريكاية حكومةتى سعوديية بةم كارة تاوانبار دةكةن كة ثالَثشتى دارايي بؤئةو كارانة دابين دةكات و ماوةى 30 سالَة ئةم كارة دةكةن. لةضةند رؤذى رابردووش‌دا هةمان ريَكخراو بلاَويكردةوة كة ضوار كضي قيبتى لة ثاريَزطاى صعيد رفيَنراوون و ئةتككراون دواتر ويَنة طيراون و داوايان ليَكردوون ئةطةر ئاينيان نةطؤرِن ئةوا ويَنةكان بلاَودةكريَنةوة.
قؤضي قوربانى
ئةمة سةرديَري ووتارى يةكيَك لةنووسةرة قيبتييةكانة بةناوى "مةدحةت قةلادة" كةريَكخةرى قيبتيةكانة لة نةتةوة يةكطرتووةكان، نووسةر لةوتارةكةيةدا باسي طةمةى سياسي نيَوان حزبي دةسةلاَتدارو بزوتنةوةى ئيخوان موسليمين دةكات و دةلَيَت: زؤرجار بؤ موجامةلةى سياسي و رازيكردنى ئيخوانةكان دةسةلاَت زؤرجار سةركوتى قيبتييةكان دةكات و لةكار دوورييان دةخاتةوة و هةنديَكجاريش دةطاتة كوشتن و ثاشان سوتاندن و بيَ بةشكردنيان لة سوثاو ثؤليس و ثيَنةدانى ثؤستى دادوةرى و ثاريَزطاو سةرؤكى زانكؤ.
بةم ثيَة بؤمان دةردةكةويَت كة رذيَمة عةرةبيةكان ئامادةنين كةس قبولَكةن جطة لةخؤيان..!
هةرةشةكان بةردةوامن
بةثيَي ئةو راثؤرتانةى كة لةبةدةستان و ريَكخراوةكانى مافى مرؤظ و ريَكخراوة قيبتييةكانةوة بلاَويانكردؤتةوة، بةضةندين شيَواز طوشار دةخريَتة سةر قيبتيةكان بةتايبةت ذن و كضةكانيان بؤ نمونة:
1/ ضةندين باندى ذن هةن كة كضانى قيبتى دةكةنة نيَضير بةناوى ئايينةوة.
2/ خستنة داوةوةيان بةناوى خؤشةويستيةوة.
3/ ثيَدانى ماددةى بيَهؤشكةر بؤ خةلَةتاندنيان و ثاشان ئةتككردنيان و دواتريش ويَنةطرتنيان و هةرةشةليَكردنيان بؤ بلاَو كردنةوةى ويَنةكانيان.
4/ رفاندن و بيَهؤشكردن و فرؤشتنى طورضيلةيان و بؤ ئةمةش دةزطا سيخورييةكان هاوكارييان دةكةن.
5/ هةنديَك كؤمثانيا كضي قيبتى وةردةطرن و دواتر تؤمةتى دزينى ثارةيان دةدةنة ثالَ و ثيَيان دةلَيَن ئةطةر نةبنة موسلَمان ئةوا شتةكانتان بةسةردا دةسةثيَنين، ئةمةش ناوى هةنديَك لةو كؤمثانيايانةية:
1/شركة العامرية للورق - لصاحبها المؤمن كمال سعيد.
2/ شركة فرجللو للعوم - لصاحبها المجاهد احمد فرج عامر.
3/ شركة مكة للسجاد.
4/ شركة طلعت مصطفى للانشاء و التعبير.
هێرشی تورک و خه‌مساردی کورد
ادامه مطلب
